سڵاو ئەزیزان ، بە پێویستم زانی زنجیرەیەک وانە ئامادەبکەم دەربارەی دروست کردنی ماڵپەڕ لە بلۆگەر ، چونکە بلۆگەر تاڕادەیەک نامۆیە بە کوردستان ، هەرچەندە بلۆگەر لە جیهاندا بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە ، بەڵام هێشتا تاکی کورد یان بەکارهێنەرانی ئینتەرنیت لە کوردستاندا نامۆن بە بلۆگەر ، جگە لەمەش ئێمە زۆر بە ئاسانی دەتوانین پێداویستیەکانی بلۆگەرمان دەست کەوێت لە گۆگڵ ، کە ئەمەش هۆکارێکی باشە کەوامان لێدەکات بلۆگەر بەکار بهێنین و لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەتوانین بە بێ دانی هیچ پارەیەک بە بلۆگەر ماڵپەڕ دروست بکەین بە پاشگری blogspot.com .
با چیتر سەرتان نەهێشێنم یەکسەر بچینە سەر بابەتەکەمان سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە و هەنگاوەکان وەک من ئەنجام بدە .
لینکی پێویست : www,gmail,com
لینکی پێویست : www,gmail,com
ئێستا ئێمە ئیمەیڵەکەمان دروست کرد و ئێستا خاوەنی ئەکاونتێکین لە گۆگڵ کە هەر ئەم ئەکاونتە دەتوانیت بەکار بهێنیت بۆ یوتیوب و گۆگڵ پڵەس چونکە هەریەکە لە یوتیوب و گۆگڵ پڵەس و جی مەیڵ سەر بە کۆمپانیای گۆگڵن تەنانەت بلۆگەریش هەر هی کۆمپانیای گۆگڵە .
لێرەدا کۆتایی بە وانەی یەکەم دەهێنم ان شاءالله لە وانەکانی داهاتوودا بەردەوام دەبین .
لە دوای خۆت لێدونێکیش جێ بهێڵە :)
کاتێکی خۆش :D
کاتێکی خۆش :D